تورکیا
Plus4
پێش ڕۆژێک

ڕۆژنامەی جمهورییەتی تورکی ئاشکرایکرد: لەبەرامبەر چەک دانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـەدا، حکومەتی ئەنقەرە 7 هەزار ئەندامی ئەو حزبە ئازاد دەکات کە لەزیندانەکانی تورکیان، لەبەرامبەریشدا ڕەزامەندیی تورکیا لەئەگەری پشتگیریی دەوڵەتی کوردی پیشاندراوە.

 

لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکی؛ لەزاری تورهان سۆنمەز، سەرۆکی (پارتی ئی یی) بڵاویکردەوە: تورکیا لەگەڵ پەکەکە مامەڵەی هەیە، ئەویش بەشێوەیەکە کە چەک دابنێن و خۆیان هەڵبووەشێننەوە، لەبەرامبەردا ئەنقەرە لەڕێگەی یاسای ئینفاز کە گۆڕانکاریی تێدا دەکەن، 7 هەزار ئەندامی پەکەکە ئازاد دەکەن ڕەزامەندیش لەپشتوانیی تورکیا بۆ دەوڵەتی کوردی دراوە.

 

هەرچەندە تورکیا تائێستا بەشێوەیەکی فەرمی ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەندامانی پـ.ـەکـ.ـەکـ.ـەی بۆ ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 8 هەزارو 500 کەس بەتۆمەتی ئەندام یان لایەنگری ئەو حزبە دەستگیرکراوان .