
Plus4
پێش هەفتەیەک
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، لە مێژە یەکێتی پشتیوانی لە ئاشتی دەکات و ئێستا، پاش 33 ساڵ قەندیل، گەیشتووەتە بڕوای مام جەلال کە هەڵبژاردنی ئاشتییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
وتیشی، لەو بڕوایەدان یەکێک لە سزاکانی خرابووەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی پەیوەندی بە پرسی پــ.*ــەکــ*ـەکەوە هەبووە.
وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بۆ پەوەشکرد، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاشکرا چەند جارێک پشتیوانیی لە بژاردەی ئاشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان کردووەتەوە.