تركيا - العراق
plus4
پێش هەفتەیەک

پەرلەمانتار رائید حەمدان مالیکی ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق بەنوسراوی فەرمی داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەکات رونکردنەوە بدات سەبارەت بە دەنگۆی دیاریکردنی نوێنەری تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە عێراق.

لە نوسراوەکەدا مالیکی دەپرسێت ، چی پاساوێکی دیپلۆماسی هەیە بۆ ناردنی ئەو نێردە تایبەتە بۆ عێراق و هەروەها پاساوی قبوڵکردنی لەلایەن حکومەتەوە چییە .

هەروەها دەشڵێت، ناردنی نێردەی تایبەت لەلایەن وڵاتانی زلهێزەوە بۆ ئەو وڵاتانەیە کە روبەڕووی کیشەو قەیران بونەتەوەو بۆ ماوەیەکی کاتییە، پەیامی نێردەی تایبەتی سەرۆکی تورکیا چییەو ئایا لەگەڵ دۆخ و هەلومەرجی ئێستای عێراق دەگونجێت؟.

لە کۆتاییشدا ئەوەی راگەیاندووە کە هیچ پاساوێک نییە بۆ دیاریکردنی نێردەی وڵاتانی دراوسێ لەعێراق و ترس لەوەش هەیە هۆکارێک بێت بۆ دەستوەردان لەکاروباری نێوخۆیی عێراق و دروستکردنی کێش و ئاشوب بۆ عێراق.

هەفتەی رابردوو حکومەتی تورکیا رایگەیاند، فەیسڵ ئیرۆگلۆی وکو نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان لەعێراق دیاریکردووە.