
plus4
پێش 21 کاتژمێر
بەهۆی گلەیی و گازاندەی شۆفێران و کاردانەوەی خەڵکی و زیانەکانی بۆ سەر شۆفێران لەشەواندا، بەکارهێنانی ئامێری لەیزەر لەکارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ قەدەغە دەکرێت.
لەوبارەیەوە لەنووسراوێکی فەرمیدا، لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد کە ڕەزامەندیی وەزیری ناوخۆی بەدەستهێناوە بۆ ڕێگریکردن لەکارمەندانی هاتوچۆو بەشەکانی تری وەزارەتەکە لەبەکارهێنانی ئامێری لەیزەر کە بەمەبەستی ڕێکخستنی هاتوچۆ بەکاردەهێنرێت.