خۆنیشاندان
plus4
پێش کاتژمێرێک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداریی تووند دەدات لەئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەبەغداو دەڵێت دەستگیردەکرێن.

لەوبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: هەرکەسێک لەڕۆژانی 11 تا 20ی ئەم مانگە لەبەغدا خۆپێشاندان بکات، دەستگیردەکرێت.

ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەهۆى ئەنجامدانى کۆبوونەوەى لووتکەى عەرەبییەوە لەشاری بەغدا کە بەهۆیەوە لەسبەیەوە تا 20ى ئەم مانگە هەموو خۆپیشاندانێک قەدەغە دەکرێت.

وەزارەتەکە دەشڵێت: هێزە ئەمنییەکان سەرجەم تواناکانی خۆیان خستووەتەگەڕ بۆ ئامادەکاریی لووتکەی عەرەبی، بەو هۆیەوە هەموو جۆرە لێپێچینەوەیەکی یاسایی بەرامبەر بەهەر خۆپیشاندەرێک دەگرنەبەر گەر هەوڵبدات ئەرکەکانیان تێکبدات.