دۆلار
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە نیو ملیار دۆلاری گێڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت کە ویستوویانە بەشێوەی قاچاخ بیبەن، جەختیشیکردەوه کە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو بووە لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەوڵاتەکە.

ئەمڕۆ محەمەد عەلی ئەللامی؛ سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: تەنها لەساڵی ڕابردوودا سەرکەوتووبوون لەگێڕانەوەی زیاتر لە نیو ملیار دۆلاری پارەی قاچاخ.

ڕوونیشیکردەوە کە دەستکەوت و لەهەمان کاتدا پاراستنیشیان بۆ ئەو کەسانە دابینکردووە کە هاوکارن لەئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی لەعێراقدا.

ئەللامی وتیشی: حکومەت سەرکەوتوبووە لەبەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بۆ ئەوەش حکومەت چەند یاسایەکی داڕشتووە کە سیستمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەهێزتردەکات، ئەمە وێڕای پاڵپشتیی بەردەوام بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت و ڕاهێنانی کارمەندو بەخشینی بڕوانامەی ئەکادیمی لەبوواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.