
Plus4
پێش 7 کاتژمێر
🔴فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە بەغدا "قەڵغانی رێزلێنان"ی وەك فەرماندەیەكی گەنج پێ بەخشرا .
🔶 دیار عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە بەغدا زنجیرەیەك دیداری سەربازی ئەنجامدا.
🔶 بەجیا لەگەڵ فەریق یەكەمی روكن قەیس خەلەف محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق و لیوا روكن غالب محەممەد كمر، فەرماندەی فیرقەی 1ی هێزە تایبەتەكانی عیراق و مەیسەم ئەلزەیدی، فەرماندەی فیرقەی ئیمام عەباسی جەنگی كۆبووەوە.
🔶 پاراستنی سنوورەكانی هەردوولا لە جموجوڵەكانی تیــ..ـرۆرستان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا، پلانەكانی داهاتوویش بۆ لە ناوبردنی مۆڵگە وحەشارگەكانی د١١عش لە ناوچەكانی سنوری كاری هاوبەشی هەردوولا تاوتوێ كرا.
🔶 لەلایەن فەرماندەی فیرقەی ١ی هێزە تایبەتەكانی عیراقەوە "قەڵغانی رێزلێنان" وەك فەرماندەیەكی گەنج بەخشرایە دیار عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان.