مەکە
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتاری عێراق خۆیان ئامادەکردووە تا لەم مانگەدا بەمەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودیە بکەن.

 

ئەمە لەكاتێكدایە کە لەنێو مانگی ڕەمەزانیشدا پەرلەمانتاران ماوەی زیاتر لەیەک مانگ پشوویان وەرگرتبوو.

 

وێڕای ئەوە، لەساڵی ڕابردووشدا 80 پەرلەمانتاری عێراق گەشتی دەرەوەی وڵاتیان ئەنجامدا کە بەشێكی زۆری ئەوو سەفەرانە، بەمەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بوو.

 

لەکاتێکدا یەك مانگ ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران، بڕی سێ ملیار دینار لەسەر بوودجەی گشتیی عێراق دەكەوێت، چوونكە هەر پەرلەمانتارێكی عێراق بڕی هەشت ملیۆن دینار مووچەی بنەڕەتییەتی وەردەگرێت، جگە لەو دەرماڵانەی پێیاندەدرێت.