مەلا کەریم
Plus4
پێش 4 کاتژمێر

پەرلەمانتار مەلا کەریم شکور لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوێتی، سەردانی فەریق قاسم محەمەد فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراق و جێگرەکەی کردووەو سەبارەت بە چەند بابەتێک گفتوگۆیان کردووە:-

 

1/ چۆڵکردنی گوندی خدروەلی لە هێزی سەربازی، و فەرماندەی هێزە وشکانییەکانی عێراقیش بەڵینیداوە تاوتوێی بابەتەکە بکەن و پاشان بریاری لێبدەن.

 

2/ سەبارەت بە بازگەی نێوان خورماتوو-داودە(سەیتەرەی چینکۆکە)، بۆ ئەوەش بەڵێنیدا چارەسەری بکات.

 

3/ سەبارەت بەو چەند سەربازە کوردەی لە لیوا هاوبەشەکان کە گواسترانەوە بۆ یەکەیەکی دیکەی سەربازی، بەڵێنیدا بیانگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی خۆیان.