نەوت
Plus4
پێش 5 کاتژمێر

کۆمپانیای جیۆ- جیدی چینی تایبەت بە گەڕان و پشکنین و دەرهێنانی نەوتی خاو رایگەیاند : پاش هەشت  مانگ گەڕان و پشکنین توانیمان بڕێکی زۆری یەدەگی نەوت و غاز لە ناوچەی نەفتخانەی قەزای خانەقین بدۆزینەوە کە ناوجەی جێناکۆکە لە نێوان هەردوو حکومەتی بەغدا ، کە ئەمەش نیگەرانی پەرلەمانتارانی کوردی لێکەوتەوە .

سوزان مەنسور ئەندام پەرلەمانی کورد وتی تا ئێستا خەڵکی خانەقین هیچ سودیان لە داهاتی ئەونەوتە نەبینیوە ، وتیشی  گەت ئەم ڕێکەوتنە بە بێ ئاگایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە ئەوە کارێکی یاسایی نیە ، وە لە بەرژەوەندی دانیشتوانی ناوچەکە نیە .