
plus4
پێش 3 هەفتە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەگشتاندنێکدا بۆ هەموو دادگاکانی عێراق:
لەمەودووا ئاگاداربن هەر گرێبەستێکی هاوسەرگیری کە دێتە بەردەمتان و زیادەڕۆیی لە مارەییدا کرابوو بەشێوەیەک لەدەرەوەی دابونەریتی کۆمەڵگەی عێراقی، دەبێت دادوەر داوا لەهەردوو لایەنی گرێبەستەکە بکات بەنوسراو سەرچاوەی داهات و پارەکانیان بنوسن و واژووی بکەن.
ئەگەر هاتوو دادوەر قەناعەتی بەقسەکانیان نەکرد ئەوە هەردوو هاوسەرەکەو کۆپییەک لەگرێبەستەکە رەوانەی نوسینگەی نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارە دەکات تاوەکو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و لەسەرچاوەی داهاتیان بکۆڵنەوە.
دادگای بەدائە دەبێت ئەو داوا یاساییانەی بۆ مارەیی دێتە پێشی و گومانی دروستدەکەن، بەنوسراو هەردوولای داواکە رەوانەی نوسینگەی نەهێشتنی سپیکردنەوەی پارەو پارەدارکردنی تیــ.ـرۆر دەکات.