
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ٢ ڕۆژ
بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەڵاحەدین، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە عیسا موحسن ئەلسەبیل کردووە وەک سەرۆکی عەشیرەتی ئەلبغزات سەر بە هۆزی ئەلجبور.
عیسا سەبیل فەرماندەی حەشدی سونەی حەویجەیە لەکەرکوک.
لە دیدارەكەدا کە پەرلەمانتاری حەویجە مونا سەبیل ئامادەبوە، بەپێی راگەیەندراوەکەی بارەگای بارزانی، وەفدەکەی حەویجە ستایشی رۆڵی بارزانیان کردووە لە قووڵكردنەوەی ڕۆحی لێبوردەیی و برایەتیی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق، سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانەدا باوەشیان بۆ حەواندنەوە و پەنادانی سەدان هەزار ئاوارەی كردەوە.