
plus4
پێش ٢ هەفتە
15 ساڵ بەر لەئەمڕۆ، سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامەنووس، لەتەمەنی 23 ساڵیدا، لەبەردەم كۆلێژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین لەشاری هەولێر لەلایەن هێزێکی سەربازییەوە ڕفێنرا.
سەردەشت عوسمان ئەوکات خوێندكاری قۆناغی چوارەمی هەمان کۆلێژ بوو، دوای تەنها ڕۆژێكیش لەڕفاندنی، تەرمەكەی لەشەقامێكی شاری موسڵ دۆزرایەوە.
سەردەشت عوسمان لەپای بێدەنگ نەبوونی لەئاست نادادییەکان و وتنی هەندێک ڕاستی و چەند دەردە دڵییەک بەو ڕۆژە گەیاندرا کە ئیدی ڕۆژی ڕووناکی نەبینییەوە.