
plus4
پێش 8 کاتژمێر
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەوەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهات و بڕیاروایە سبەی بڕی 950 ملیار دیناری مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم بکرێت.
لەوبارەیەوە ماڵپەرى (بەغداد ئەلیەوم) ئاشکرایکرد: وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی تەواوی لە لیستی مووچەی مانگی چوار کردووە.
وتیشی: وەزارەتی دارایی عێراق، چەند تێبینییەکی لەبارەی پارەی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.