کارتی نیشتمانی
plus4
پێش 16 کاتژمێر

عادل کەریم، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کارەبا ئاشکرایکرد: حکومەتى عێراق بەمەبەستی دابینکردنى کارەبا، چەند ڕێکارێکی گرتووەتەبەر، ئەوەش پاش سزاکانى ئەمریکا بەهاوردەکردنى غاز لەئێران.

 

ڕاوێژکارەکەی سودانی وتیشی: ئەو سزایانە وایانکرد حکومەت ڕێکاری تر بگرێتەبەر تا لەوەرزی هاویندا عێراق لەبێ کارەبایی ڕزگاری بێت.

ئەوەشی درکاند کە بۆ ئەو مەبەستە حکومەت پلانی جێگرەوەی داڕشتووە، ئەوەش دروستکردنی سەکۆیەکە لەبەندەری (خور ئەلزوبەیر) بۆ هاوردەکردنی غاز کە نزیکەی 1500 مێگاوات کارەبای لێ پەیدا دەبێت.

ناوبراو ڕوونیشیکردەوە: وەزارەتی نەوت نزیکە لەتەواوبوونی ئەو بۆرییەی پەیوەستە بەپرۆژەکەوە کە بڕێکی زۆر لەغازی هاوردەکراوی ناوخۆیی هەڵگیراو بەمەبەستی قەرەبووکردنەوەی کەموکورتییەکان تێدایە.

ئەوەشی ئاشکراکرد کە دانووستان لەگەڵ حکومەتێ تورکمانستان بەردەوامە بەمەبەستی دابینکردنی بڕێکی زیاتری غاز، سەرەڕای هەندێک تەحەدای تەکنیکی، وێڕای ئەوەش نزیکەی ٨ هەزار مێگاوات کارەبا لەعێراقدا پشت بەغازی ئێرانی دەبەستێت.

وێڕای ئەوەش، هێڵەکانی کارکردن لەگەڵ تورکیاو ئوردن و وڵاتانی کەنداو نزیکە لەتەواوبوون.