وەزیری ناوخۆی عێراق
plus4
پێش 5 کاتژمێر

عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق راسپاردەیەک دەردەکات کە دەبێت بەڕیوەبەری بنکەکانی پۆلیس دەرچوی کۆلێژی پۆلیس بن تاوەکو بتوانن کاروبارەکان بەشێوەی پیشەیی ئەنجام بدەن.

دەشڵێت: سەرچاوەی ئاسایش لەبنکەکانی پۆلیسەوە دەستپێدەکات، پێویستە هاوڵاتی وەک پەناگەیەکی ئارام تەماشای بکات و لەکاتی پێویستدا پەنای بۆ بەرێت، بەدواداچون بۆ دۆسییەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران لەپێشینەیی کارەکانیانە.

وەزیری ناوخۆی عێراق ئەم قسانەی لە کۆنگرەی لیژنەکانی پشکنینی تایبەت بە بەش و بنکەکانی پۆلیس و بەشەکانی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی بەغدا کردوو28ە.