
Plus4
پێش 4 کاتژمێر
ئەرشەد ساڵحی پەرلەمانتاری توركمان و سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق داوا لە وەقفی و سونی و شیعی دەكات بەهۆی بڵاوبونەوەی تای خوێن بەربوون لەبارەی قوربانی ئەمسالەوە فەتوایەكی تایبەت بدەن تاوەكو نەخۆشییەكە تەشەنەی زیاتر نەسێنێـت و كۆنترۆڵ بكرێت.
وتیشی ، قایمقامی كەركوك ناتوانێت وەكو پێویست ئەركەكەی جێبەجێ بكات لەقەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەكان و ئەو كەسانەی كە سەرپێچی دەكەن، چونكە دوای هەر هەڵمەتێك چەندین بەرپرس پەیوەندی بەئێمەوە دەكەن و نیگەرانی دەردەبڕن ئەمەش وایكردووە كارەكان بەباشی جێبەجێ نەكرێـت.