
plus4
پێش 9 کاتژمێر
محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆك وەزیرانی عێراق، لەمیانی پێشوازیكردنی لە ڕێبوار تەها؛ پارێزگاری كەركوك، بەڵێنێکی گرنگ بە میوانە کەرکوکییەکەی دەدات.
لەکۆبوونەوە دوو قۆڵییەکەدا کە بۆ بەئاگابوون لەچەند تەوەرێکی پارێزگای کەرکوک بوو، بەتایبەت دۆخی ئابووری ئەمنی و خزمەتگوزاری.
هەر لەو دیدارەدا سودانی بەڵێنی بە پارێزگاری کەرکوک داوە چەند پرۆژەیەكی گرنگ لەپارێزگاکە جێبەجێبكرێت.
ئەو پرۆژانی سوودانی بەڵێنی ئەنجامدانی دابوون، لەسەنتەری شاری کەرکوک و قەزاو ناحیەكانی پارێزگاكە ئەنجامدەدرێن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: حكومەت بەنیازە چەندین پرۆژە لەچوارچێوەی پارێزگای كەركوك جێبەجێبكات، ئەویش لەپێناو پێشخستنی زیاتری پرۆژەكان بووژاندنەوەی كەرتی ئابووری لەپارێزگاكە.