
plus4
پێش 8 کاتژمێر
کەمێک بەر لەئێستا، سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند: وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهاتووە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد: بۆ بڕیاردان لەبارەی ناردنی بڕە پارەی پێویست مووچەوە بۆ هەرێم، بڕیارە سبەی لیستەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.
چاوەڕواندەکرێت، پاش گەیشتنی لیستی مووچە، ڕاستەوخۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لەبارەی خەرجکردنی بڕە پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت و پارەکە ڕەوانەی هەولێر بکرێت.