زیاد
plus4
پێش 3 کاتژمێر

🔴زیاد جەبار ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان:

🔶لەدەزگا ئەمنییەكاندا خەڵكی تێكۆشەرو خەباتگێڕی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا خەڵكی سەرسەری تێدایە كە ئەوەندە بێ مۆڕاڵە نە مێژوی یەكێتی دەزانێت نە حیساب بۆ بەرپرس و دیسپلینە حزبییەكانیش دەكات.

🔶ئەوەی رودەدات كاریگەری خراپی لەسەر دەنگدانی خەڵك دەبێت.

🔶سەركردایەتی یەكێتیی بڕیاریدا بە گۆڕانكاری لەنێو یەكێتیدا، پێویستە دەزگا ئەمنییەكانیش بگرێتەوەو گۆڕانكاریان تێدا بكرێت.

🔶خەڵك تەلەفۆنم بۆ دەكات و پێم دەڵێت: تۆ ئەندامی سەركردایەتیت و وایان بەسەرهێناون، دەبێت ئێمەومانان هیوامان بەچی بێت.

🔶یا ئەوەتا چوار سەیارە چەكدار دوای خۆمان بخەین و فەوج پێكبهێنین، یا واز لەچەكداری بهێنین وەك ئەوەی خەڵكی سلێمانی دەیەوێت، من وەك خۆم چیتر ئەو دوو كەسەش دوای خۆم ناخەم چونكە خەڵكی سلێمانی ئەوەی پێخۆشە.