
Plus4
پێش ڕۆژێک
ژەنەراڵ مهزڵوم عهبدی؛ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، وتارێکی گرنگی لەكۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لەقامێشلۆ پێشکەشکرد.
لە وتارەکەیدا، مەزڵوم عەبدی جەختی لەبەدەستهێنانی مافەکانی کورد لەهەرچوار پارچەی کوردستان و بەتایبەتتر لەڕۆژئاوای کوردستان کردەوە.
مەزڵوم عەبدی: لەسوریای نوێدا، دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت
ئەمە داواکاریی بنەڕەتی ئێمەیە.
مەزڵوم عەبدی: سوریای نوێ پێویستی بەدەستورێکی ناناوەندی هەیە کە سەرجەم پێکهاتەکانی لەخۆبگرێت.
مەزڵوم عەبدی: ئەرکی ئێمە پاراستنی دەستکەوتەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاو مافی هەموو پێکهاتەکانە.
مەزڵوم عەبدی: ئەم کۆنفرانسە دەکەینە دیاری بۆ شەهیدەکانمان.
مەزڵوم عەبدی: هەوڵەکانی یەکڕیزی کورد دەمێکە لەئارادایە.
مەزڵوم عەبدی: سوپاسی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەکەین بۆ هەوڵەکانی بۆ بەدیهێنانی یەکڕیزیی کورد لەسوریاو بەئەنجامگەیاندنی ئەم کۆنفرانسە.
مەزڵوم عەبدی: کۆنفرانسی یەکڕیزیی کورد بەمانای دابەشکردنی سوریا نییە، بەپێچەوانەوە ئەم کۆنفرانسە یەکڕیزیی سوریا پتەوتر دەکات.
مەزڵوم عەبدی: یەكڕیزیی کورد یەکگرتوویی سوریایەو هێزی کورد هێزی سوریایە.
مەزڵوم عەبدی: لەسوریای نوێدا دەبێت مافەکانی کورد دەستەبەر بکرێت و ئەمە داواکاری بنەڕەتی ئێمەیە.
مەزڵوم عەبدی: کورد بۆ یەکڕیزی خاکی سوریا خەباتی کردووە.
مەزڵوم عەبدی: ئەرکی ئێمە پاراستنی دەستکەوتەکانی باکوری رۆژهەڵاتی سوریاو بەهیزكردنی هەمەڕەنگی و مافی هەموو پێکهاتەکانە.
مەزڵوم عەبدی: ماوەی 14 ساڵە لەشەڕداین، 13 هەزار گەنجی کورد لەشەڕی پاراستنی ڕۆژئاوا شەهیدبوون.
مەزڵوم عەبدی: ئێمە لەڕۆژئاوا، پشتگیریی بانگەوازەکەی ئۆجالان دەکەین.