تةقينةوةى بةندةر
ئاژانسی هەواڵی plus4
پێش ڕۆژێک

وتەبێژی فریاكەوتنی ئێران رایگەیاند: بەهۆی تەقینەوەكەی بەندەری شەهید رەجائی لەبەندەر عەباسی ئێران، 516 كەس بریندارن و دۆخی تەندروستی بەشێكیان ساختە، بەڵام ئاماژەی بەژمارەی گیان لەدەستدان نەکرد.

 

تاوەكو ئێستاش هەوڵەكان بۆ دەرهێنانی تەرم و بریندارەكان بەردەوامە و ژمارەیەكی زۆر لەژێر دارو پەردووی روخاوی بەندەرەكە گیریان خواردووە.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، عەمباری سوتەمەنی لەنێو بەندەرەكە سەرچاوەی ئاگر كەوتنەوەو تەقینەوەكە بوە بەڵام تاوەكو ئێستا نازانرێت كردەوەكە بەمەبەست بوە یاخود نا.

 

بەندەری شەهید رەجائی، بەگرنگترین بەندەری ئێران دادەنرێت كە 85%ی حاوییەكانی بازرگانی هێڵەكانی شەمەندەفەر لەخۆی دەگرێت.