
Plus4
پێش ٢ مانگ
حکومەتی تورکیا، فرۆشتنی کارەبای بە عێراق ڕاگرت و ئەمەش مەترسی لەسەر کارەبای عێراق لەوەرزی هاوین دروستدەکات.
تورکیا کارباکەی لەڕێگەی تۆڕێکی 300 مێگاواتییەوە بۆ عێراقی دەنارد.
هۆکاری ڕاگرتنی فرۆشتنی کارەبا بە عێراق بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە عێراق بڕێک قەرزی بەحکومەتی تورکیا نەداوەتەوە کە زیاتر لە 70 ملیۆن دۆلارە.
لەپای ئەوەدا، نزیکەی هەفتەیەکە حکومەتی تورکیا هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق ڕاگرتووە.
هەرچەندە پێشتر وابڕیاربوو حکومەتی عێراق هاوردەکردنی کارەبا لەتورکیاوە بۆ دوو هێندە زیاد بکات.
کارەبای عێراق، تەنها 60%ی پێداویستیی نێوخۆی وڵاتەکە پڕدەکاتەوەو بەشێکیشی لەهەرێم دەکڕێت و ئەوەیتریشیان لەتورکیاوە.
ئاژانسی ئەلمۆنیتەر کردووە، عێراق داوای لەهەرێم کردووە بەنرخێکی کەمتر بڕێک کارەبای زیاتری بۆ بنێرێت.