تۆماری دەنگدەران
plus4
پێش 15 کاتژمێر

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد: نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەسەرجەم پارێزگاکان بەردەوامەو تائێستا نزیکەی یەک ملیۆن کەس ل تۆماری دەنگدەران ناویان تۆمارکراوە.

کۆمیسیۆنەکە جەختدەکاتەوە، لەپێناو خێراکردنی کارەکانیان، تۆمارکردنی ناو لەڕۆژانی هەینی و شەممەش کراوەیە.

لەوبارەیەوە عیماد جەمیل؛ سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنەکە ڕایگەیاند: لەئێستادا پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە 1079 ناوەندی تۆمارکردن ئەنجامدەدرێت.

دووپاتیشیکردەوە: ماوەی یەک مانگە دەستیان بەکارکردن کردووەو کارەکانیانیشیان ڕۆژانەش لەکاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە بەردەوامن.