بانک
plus4
پێش 14 کاتژمێر

بانکی ڕەشیدی عێراقی، لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد کە بڕی قەرزی خانووبەرەی بۆ 200 ملیۆن دینار زیاد کردووە.

پێشتر بانکەکە بڕی 150 ملیۆن دیناری بۆ هەمان مەبەست دەدا بەو کەسانەی لەقەرزەکە سوودمەند دەبوون، بەڵام لەئێستادا بڕەکەی بۆ 200 ملیۆن دینار زیاد کردووە کە ئەمەش زۆرترین بڕی قەرزە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو بدرێتە هاووڵاتیان.

بەپێی ڕاگەیاندراوی بانکەکە، قەرزەکە بەمەبەستی کڕینی یەکەی نیشتەجێبوونە، جا یەکەکە چ پارچەیەکی زەوییەک بێت یان شووقەو شوێنێکی ئامادەی نیشتەجێبوون، ئەم بڕە قەرزەش بەتایبەت بۆ ئەو فەرمانبەرانەیە کە مووچەکانیان لەبانکەکە وەردەگرن.