پەتای خوێنبەربون
Plus4
پێش 10 کاتژمێر

ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق ڕوو لەزیادبوونەو یەکەم حاڵەت لەناوچەیەکى تر تۆمارکرا.

 

لەوبارەیەوە محەمەد تەمیمى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ڤێتێرنەریی دیالە ڕایگەیاند: گەنجێکى تەمەن 30 ساڵان کە پێشتر گوومانى تووشبوونى بە تاى خوێنبەربوون لێدەکرا، دواى پشکنینەکان پشتڕاستکرایەوە کە تووشی نەخۆشییەکە بووە.

 

تەمیمی ئاشکرایکرد: گەنجەکە دانیشتووى ناحیەى جەلەولایەو کاری گواستنەوەى گۆشتە بۆ دووکانەکانى گۆشتفرۆشى.

 

لەئێستاشدا تووشبووەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستى چارەسەرکردن، بەڵام تائێستا دۆخى تەندروستى لەئێستادا جێگیرە.

 

بەپێى نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لەئێستادا گەیشتووەتە 26 حاڵەت و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.