
plus4
پێش 6 کاتژمێر
ئەمشەو تەرمی ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە گەیەندراوەتەوە نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک، گومان دەکرێت خنکێندرابێت.
سەرچاوەیەک بە plus4ی راگەیاند: لەگەڕەکی واسیتی روداوی گیان لەدەستدانی ژنێک رویداوە و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک گواستراوەتەوە.
وتیشی، ژنەکە تەمەنی 30 ساڵە و وا دەردەکەوێت خنکابێت، بەڵگەی تاوان و مەفرەزەکانی پۆلیسی عەدالە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، تەرمەکەش بۆ دادپزیشکی گواستراوەتەوە بەمەبەستی پشکنین و دەرخستنی ئەنجامی گیان لەدەستدانی چونکە گوماناوییە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هاوسەرو برای ژنەکە بەفەرمانی دادوەر دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەروداوەکە دەکرێت.