تۆماری دەنگدەران
plus4
پێش 12 کاتژمێر

لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا ژمارەیەکی بەرچاوی دەنگدەران کێشەی پەنجە مۆریان هەبوو، بەو هۆیەوە لەدەنگدان بێبەشبوون.

لەوبارەفەوە مەڕوان محەمەد؛ بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێشتر لەکاتی وەرگرتنی پەنجەمۆردا، ئەو کەسانەی لەکۆی 10 پەنجەکەیان زیاتر لە چوار پەنجەیان بخوێندرایەتەوە ئەوا کارتەکەیان بێ کێشە ئەژمار دەکرا، بەڵام ئەوانەی کەمتر لە چوار پەنجەیان بخوێندرایەتەوە، کارتەکەیان بە نەخوێندراوە ئەژمار دەکرا.

وتیشی: جیاوا لەپێشتر، لەئێستادا ئەوە گۆڕاوەو ئەوەی ئامێرەکە تەنها یەک پەنجەی بخوێنێتەوە کارتەکەی بێ کێشە دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا کامێرایەک بۆ ئامێرەکە زیاد دەکرێت، ئەو کەسەی پەنجە مۆرەکەی کێشەی تێدابێت دەتوانێت لەڕێگەی ڕووخسارەوە دەنگبدات.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەو کەسانەی کێشەی پەنجە مۆریان هەیە، دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن تا گرفتەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.