ديدار
plus4
پێش ڕۆژێک

ئەمڕۆ لەدووەم رۆژدا، لیژنەکانی دیداری یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کۆتایی بە کارەکانیان دەهێنن.

بڕیارە تەواوی راو سەرنج و تێبینییەکانی ئەندامانی دیدار، وەک راسپاردەی دیدار بۆ مەکتەبی سیاسی بەرز بکرێتەوەو دواتر لەئەنجومەنی سەرکردایەتی پەسەند بکرێت.

لیژنەکانی دیدار بریتین لە ( لیژنەی ئۆرگان و رێکخستنەوەی حزب، ماددەی 140 و ناوچە جێناکۆکەکان، لیژنەی حکومەت، لیژنەی ژنان، لیژنەی گەنجان و لیژنەی پەیوەندییەکان).

ئەمە دووەم دیداری یەکێتییە وبەبەشداری 4 هەزار ئەندام دەستی بەکارەکانی کرد.