
Plus4
پێش 5 کاتژمێر
ئەنجومەنى کۆمسیارانی عێراق، بڕیاریدا ماوەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەرانی عێراق درێژبکاتەوە.
لەوبارەیەوە جومانە غەلاى؛ وتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجومەنى کۆمیسیاران بڕیاریدا بەدرێژکردنەوەى ماوەى تۆمارى دەنگدەران بۆ ماوەى یە مانگی تر.
غەلای ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە بڕیارەکە بۆ فەراهەمکردنی مافى دەنگدەرانی عێراقە لەبەشداریکردنی پرۆسەى دەنگدان.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق ڕۆژی 11/11ی ئەمساڵی بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق دەستنیشانکردووە.
بەپێی بڕیارە کۆنەکەی ئەنجومەنی کۆمیسیاران، نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لەڕۆژی 25ى ئازارەوە دەستیپێکردووەو بڕیاربوو بۆ ماوەى یەک مانگ بەردەوامبێت، بەڵام بەپێى بڕیارە نوێیەکەى ئەنجومەنى کۆمیسیاران، نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران تاڕۆژی 25ى ئایار بەردەوامە ٦دەبێت.