ئابوری عێراق
plus4
پێش 8 کاتژمێر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی خۆی بۆ دۆخی ئابوری وڵاتانی جیهان لەم ساڵدا خستەڕوو، بەڵام بۆچونی بۆ دۆخی ئابوری عێراق باش نییە.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بەگشتی پێشبینییەکانی بۆ دۆخی ئابوری وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی سیاسیەتی بازرگانی جیهانی و شەڕی زیادکردنی باجەکان باش نییە، بەڵام عێراق زۆرترین کاریگەری ئەو دۆخەی لەسەرە.

سەبارەت عێراق ، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشتر پێی وابووە کە ساڵی 2025 ئابوری عێراق بەڕێژەی 4% زیاد دەکات ، بەڵام بەپێی دوایین پێشبینییەکان، ئابوری عێراق نەک هەر گەشەناکات بەڵکو بەڕێژەی 1.5 % یش پاشەکشێ دەکات.