سودانی
Plus4
پێش ٢ مانگ

پاش ئەوەی هەواڵی کاندیدبوونی لویس ساکۆ؛ پاتریارکی کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی لە عێراق بۆ پۆستی پاپای ڤاتیکان بڵاوکرایەوە، سەرۆک وەزیرانی عێزاق ئاشکرایکرد بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە لویس ساکۆ دەکات بۆ شوێنگرتنەوەی پاپای ڤاتیکان.

 

لەوبارەیەوە محەمەد شیاع سودانی؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لە کاردیناڵ (لویس ڕافایل ساکۆ) دەكەين، وەک تاکە کاندید لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ شوێنگرتنەوەی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، ئەویش لەپای ئەو ڕۆڵە گرنگەی ناوبراو لەبڵاوکردنەوەی ئاشتی و لێبووردەیی لەڕابردوودا هەیبووە.

 

(مار لویس رافایل ئای ساکۆ)؛ لەدایکبووی ساڵی 1948ە، ساڵی 1974 لەئەپستۆریای کلدانەکانی موسڵ بووە بە قەشە، ساڵی 1983 دکتۆرای لەزانکۆی پاپایی لەڕۆما بەدەستهێناوەو ساڵی 1984 بڕوانامەی ماستەری لەفیقهی ئیسلامی‌ و لەساڵی 1986 بووەتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا لەزانکۆی سۆربۆن لەفەرەنسا.

 

لەساڵی 2002 کرا بەقەشەی ئەپستۆریای کەرکوک، لەساڵی 2013شدا، لەڕۆما کرا بەپاتریارکی کەنیسەی کلدان، لەمانگی یەکی ساڵی 2022شدا، وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئابووریی ڤاتیکان دەستنیشانکرا.