روفاتی ئەنفال
Plus4
پێش ٢ مانگ

دەزگای شەهیدانی عێراق ژمارەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی ئاشكراكرد كە روفاتی ئەنفالكراوانی كوردی تێدایە.

 

دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاندووە، لە ماوەی 17 ساڵی رابردوودا روفاتی 1700 ئەنفالكراوی كورد لە 31 گۆڕی بە كۆمەڵدا دەرهێنراون.

 

وتیشی 2007 نمونەی خوێن كۆكراوەتەوە تا بەراورد بكرێن و لەرێیەوە ناسنامەی شەهیدەكان دیاریبكرێت.

 

دووپاتیشیكردەوە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەبەكۆمەڵەكان بەپێی پلانی ساڵانە بەردەوامە، بەڵام هەندێك بەربەستی وەكو كەمی پارەی دابینكراو و ژمارەی زۆری ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان هۆكارن بۆ دواكەوتنی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە.