
plus4
پێش 4 کاتژمێر
رۆژی دوشەممە دەزگاکانی راگەیاندن لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکاوە بڵاویان کردەوەو کە جانتا دەستیەکەی کریستی نۆیم وەزیری ناوخۆی ئەمریکا لە یەکێک لە رێستورانتە بەناوبانگەکانی ئەمریکا لە واشنتۆنی پایتەخت دزراوە
رۆژنامەی نیۆرک پۆست رایگەیاند : کریستی بۆ نانخواردنی ژەمی ئێوارە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە گەڵ خێزانەکەی رویان کردۆتە ریستورانتێکی بەناوبانگی بۆرگەر لە کاتی ئاهەنگەکانی جەژنی قیامە ، لەو کاتەدا جانتاکەی دەستی لێدەدزرێت کە بڕی ٣٠٠٠ دۆلارو کارتی شوناسنامەو کلیلی خانۆکەیو باجی چونە ناو وەزارەتی تێدا بووە.
پاش لێکۆڵینەوەو تەماشاکردنی کامیراکانی چاودێری دەرکەوتوە کە کەسێکی دەمامکدار دزیەکەی ئەنجامداوەو پاشان جێیەکەی بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتووەو تا ئێستاش دەستبەسەرنەکراوە