الصحة
plus4
پێش 3 مانگ

دکتۆر ئەرجان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی  ٩حاڵەتی گوماناوی گەڕاوەتەوە کە دەرکەوتووە تووشبوو نین بە نەخۆشی ( تای خوێن بەربون ).

تائێستا لەکەرکوک چوار حاڵەتی تووشبون بەو نەخۆشییە تۆمارکراوە، دووانیان گیانیان لەدەستداوەو یەکێکیش چاکبوەتەوەو نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

لەو چوار کەسە کەسێکیان کارمەندی تەندروستی بوو دوانیان گۆشتفرۆش ویەکێکیان بەخێوکەری مەڕو ماڵات بووە.