
Plus4
پێش ٢ مانگ
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆماركراون و بەمەش كۆی ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا، گەیشتە 19 کەس، كە دووانیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاشکراشیکرد: ئەو ناوچانەی لەم چوار مانگەدا حاڵەتەکانی تای خوێنبەربوونیان تێدا تۆماركراون بریتین لە:
زیقار حەوت حاڵەت
کەرکوک چوار حاڵەت
موسەننا سێ حاڵەت
هەریەک لەبەغداو نەینەواو بەسڕەو میسان و واست یەک حاڵەت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەکەرکوک تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون نەخۆشخانەی جێهێشت، لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو تووشبووی تر بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتێکى ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانیش، %40ی ئەو كەسانەی تووشی تای خوێنبەربوون دەبن، گیان لەدەستدەدەن.