ئاسۆ و رەفعەت
plus4
پێش ٢ کاتژمێر

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وێنەیەکی خۆی و رەفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی بۆ کاروباری حزبی لەستۆری ئەکاونتەکەی پۆست کردووە.

بەپێی بەدوواداچونەکانی plus4 وێنەکە ئەمڕۆ دووشەممە گیراوە، ئاسۆ مامەند بۆ پیرۆزبایی سەردانی رەفعەت عەبدوڵای کردووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پۆستکردنی وێنەکە لەستۆری ئەکاونتەکەی ئاسۆ مامەند، وەڵامی بڕوپاگەندەی ئەو کەس و پەیجانەیە کە بانگەشە بۆ زویربون و نیگەرانی ناوبراو دەکەن لەدانانی رەفعەت عەبدوڵا وەک جێگری یەکێتیی.