
plus4
پێش 3 کاتژمێر
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەڵوەشاندونەوەی سێ حزبی سیاسی لەعێراق راگەیاندو هۆکاری هەڵوەشاندنەوەکەشی خستوەتەڕوو.
هیمان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کاروباری حزب و رێکخراوە سیاسیەکانی سەر بەکۆمسیۆنی هەڵبژارنەکان بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو حزبانە بریتیبووە لە وەرگرتنی هاوکاری لە وڵاتانی دەرەوەی عێراق و هەروەها بوونی پەیوەندییان یە لایەنی دەرەکی و بیانی و چەند هۆکارێکی دیکە.
وتیشی، سەرجەم بارەگاکانی ئەو حزبانە داخراون و دەست بەسەر کەرەستەکانی نێو بیناکانیشدا گیراوە.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو حزبانەی بەشێوەیەکی یاسایی تۆمارکراون ، هیمان تەحسین ئاشکرایکرد، لە ئێستادا 310 حزبی سیاسی بوونیان هەیەو بەشێوەیەکی یاسایی تۆمارکراون.