
Plus4
پێش 6 کاتژمێر
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەن وەزیران هەرێم کوردستان، لە نوسراوێکدا رونیکردووەتەە کە لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی "هەژماری من" گوازراوەتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی هەرێم.
لە ناوەڕۆكی فەرمانەكەدا هاتووە، گواستنەوەی پڕۆسەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان "هەژماری من" بۆ سەر وەزارەتی دارایی و ئابووری، و وەزارەتەكە سەرپشك دەبێت لە بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە بەگوێرەی یاسا و رێنوێنییەكان.
هەر بەپێی فەرمانەكە، سەرجەم وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكان ئەو فەرمانە جێبەجێ دەكەن، و لە سەرانسەری كوردستان ئاسانكاری پێویست دەكرێت.
پێشوتر پرۆژەی "هەژماری من" لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمەوە خرایە بواری جێبەجێ كردنەوە.