هونەرمەندی تورک
plus4
پێش 6 کاتژمێر

شەوی رابردوو لە روداوێکی ترسناکدا لە گەڕەکی ئیسکەندەر لە ناوچەی فاتیح لە شاری ئەستەمبوڵ خانمە هونەرمەندی تورک سیڤیل ئەقداغ ی تەمەن ٣٢ ساڵ بە چەقۆ خانمە هاوڕێکەی خۆی دەکوژێت بە ناوی ئەلیف قەرەف تەمن ٢٩ ساڵ دوای رودانی شەڕو ئاڵۆزی لە نێوانیاندا لە ماڵەوە .

پۆلیسی ئەستەمبوڵ رایگەیاند ئەم دوو خانمە پاش ئەوەی پێکەوە لە دەرەوە بڕێکی زۆر ئەلکەحۆل دەخۆنەوە بە بێهۆشی دەگەڕێنمەوە ماڵەوە  ، پاشان دەبێتە شەڕیان و هەر بۆیە سیڤیڵ پەنای بردۆتە بەر چەقؤ و تا هاوڕێکەی بکوژێت ، پاشانش هەوڵی خۆکوشتنی داوەو بە برینداری ماڵەکەی بە جێهێڵاوە.