بافل
plus4
پێش 7 کاتژمێر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەدیدارێکی کەناڵی کوردساتدا، چەندین نهێنیی درکاندو بێ پەردە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

پرسیارەکان هەمەچەشن و هەمە بابەت بوون، پرسیاری سیاسی و تایبەت و نێوخۆیی و ئیقلیمی، لێرەدا گرنگترین وەڵامەکانی بافڵ تاڵەبانی دەخەینەڕوو:

بافڵ تاڵەبانی: بە لا إله إلا الله ئەو بەڵێنانەی داومانە جێبەجێیان دەکەین.

بافڵ تاڵەبانی: كاك شاسوار پیاوێكە لەبەرپرسیارێتی دەترسێت، هەموو هەڵبژاردنێكیش قۆڵی خەڵكی دەبڕێت.

بافڵ تاڵەبانی: نەوەی نوێش چارەنووسی گۆڕانی دەبێت.

بافڵ تاڵەبانی: من شاسوار عەبدولواحید بە کەسێکی هیچ ئەبینم.

بافڵ تاڵەبانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: یەکێتی و پارتی نەیانتوانیوە زۆر شت بکەن، کوڕم تۆ چیت؟

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی لێدوانەکەی هاکان فیدان دەربارەی سلێمانی: ناتوانین هاوکاریی کەسێک بکەین کە خوێنی کورد بڕێژێت.

بافڵ تاڵەبانی: دەبێت گرووپە لەیاسا دەرچووەکان پارچە پارچە بکرێن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەڵێ کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا جێگری منە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی: من ڕکابەری ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی نیم و حەزم لەئیشەکەی ئەو نییە، چاوی من زیاتر لەبەغدایە.

بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا زۆر باشە.

بافڵ تاڵەبانی: نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت، لەوە دەترسم بەغدا نەتوانێت مووچە دابینبکات.

بافڵ تاڵەبانی: بریا لاهور شێخ جەنگی وەک پیاو ڕووبەڕوو شەڕی لەگەڵ بکردمایە.

بافڵ تاڵەبانی: قەت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی پەیوەندیمان نابێت.

بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییم لەگەڵ لاهور جەنگی نییە، چوونكە پیاوێكی باش نییەو سوودی بۆ هیچ كەسێك نییە.

بافڵ تاڵەبانی: دانیشتن و نزیكبوونەوە لەگەڵ كاك لاهور قەت ڕوونادات، ئەو لەسیاسەت نازانێت.

بافڵ تاڵەبانی: سیستمی هاوسەرۆكی لەنێو یەکێتیدا ئەزموونێكی زۆر تاڵ بوو.

بافڵ تاڵەبانی: كاك لاهور لەسیاسەت نازانێت و دوو كورسیی بەدەستهێناوە، كورسییەك زیاتر لەوەی چاوەڕێم دەكرد.

بافڵ تاڵەبانی: ئامادەبووم لەگەڵ کاک لاهور کۆببمەوە، بەڵام بەو مەبەستە نا کە ئەو دەیویست.

بافڵ تاڵەبانی: کاک لاهور کۆتایی پێهاتووە.

بافڵ تاڵەبانی: هیچ پەیوەندییەکم لەگەڵ کاک مەسعود دا نییە.

بافڵ تاڵەبانی؛ پەیوەندیم لەگەڵ دكتۆر بەرهەم و مەلا بەختیار نییە.

بافڵ تاڵەبانی: بە باشی و خراپییەوە، یەکێتی ئاوایە سەرۆكەكەی.

بافڵ تاڵەبانی: هەموو شەوێك كتێب دەخوێنمەوە و دواتر دەخەوم.

بافڵ تاڵەبانی: هەموو شەوێك كتێب دەخوێنمەوەو پاشان دەخەوم.

بافڵ تاڵەبانی: بۆ یەكێتی نزمی بوونی نەما، ئێمە ڕۆژ بەڕۆژ بەرزتر دەبین.

بافڵ تاڵەبانی،: تورکەکان داوای چەند شتێکیان لەئێمە کرد کە ئێمە نەمانکرد، بەڵام ئەوە ئیستا خۆیان حەقیقەتەکە دەبینن.

بافڵ تاڵەبانی: بڕوام بەوە نییە سیاسەت بەشێوەی كلاسیك بكەم.

بافڵ تاڵەبانی: گەر سەرۆکی یەکێتی نەبوومایە ڕێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەمنداڵانی بێ دایک و باوکم دادەنا.

بافڵ تاڵەبانی: یەكێتی چەند بەهێزبێت، ئەوەندە باشتر دەتوانێت كێشەكان چارەسەربكات.

بافڵ تاڵەبانی: باشییەكانی تەوتین و هەژماری من بۆ خزمەتی خەڵك تێكەڵدەكەین.

بافڵ تاڵەبانی: من لەهەڵبژاردندا چەند بەڵێنێکمدا، وتم دەیڕووخێنم، ڕووخاندمان، بێ ئۆكەی یەكێتیش حكومەت دروست نابێت.

بافڵ تاڵەبانی: ئێمە ڕێككەوتنی ستراتیژییمان لەگەڵ پارتی نەشكاند.

بافڵ تاڵەبانی: لەبیرتان نەچێت بزووتنەوەی گۆڕان بوو كە كوردستانی تێكداو باڵانسی هێز لەكوردستان بزووتنەوەی گۆڕان بوو كاولی كرد.

بافڵ تاڵەبانی: هێرشكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر قابیلی قبووڵکردن نییە.

بافڵ تاڵەبانی: پەیوەندییم لەگەڵ مەزڵوم عەبدی زۆرباشەو هەموو هەفتەیەك قسەدەكەین.

بافڵ تاڵەبانی: مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین و مامۆستا عەلی باپیر ئۆپۆزیسیۆنێكی بەڕێزن و وڵاتیش پێویستی بەئۆپۆزیسیۆنە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت: ئێمە پشتیوانی لەمحەمەدی حاجی مەحمود دەكەین، هەركات پێویستی بەیەكێتی بێت هاوكاری دەبین و كێشەكەشیان زیاتر خێزانییە.

بافڵ تاڵەبانی: قوبادم زۆر خۆش دەوێت و نزیكترین كەسە لەمنەوە.