باره
plus4
پێش 7 کاتژمێر

لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا دەکرێت، تاكۆتایی ئەم مانگەش مووچەی مانگی چوار بنێردرێت.

بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا پێداچوونەوە بەلیستی مووچەدا بكرێت و دوای دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق، ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی چوار بۆ هەرێم دەنێردرێت، واتا تاکۆتایی ئەم مانگە پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە دەنێردرێت و ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.

بەرپرسێکی باڵای کوردیش لەبەغدا ڕایگەیاند: مووچە دواناکەوێت و لەکاتی خۆیدا دەگات و دابەشدەکرێت.