مەککە
plus4
پێش 5 کاتژمێر

وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، هۆشداری دەدات بەو حاجیانەی بێ بوونی مۆڵەت و بەشێوەی ساختە حەج ئەنجامدەدەن و ڕایدەگەیەنێت: ئەمە دەبێتە سەرپێچیکردنی یاساو ڕێنماییەکانی حەج لەوڵاتەکەیان.

لەهەمان کاتدا جەخت لەسەر گرنگیی پابەندبوون بەڕێساو رێنماییەکان دەکاتەوە، بەمەبەستی دڵنیابوون لەسەلامەتیی گیانی ئەو حاجیانەی بەشداریی حەج دەکەن.

هۆشداریش دەدات لەهەر هەوڵدانێک بۆ ئەنجامدانی حەجی بێ مۆڵەت، چوونکە ئەمە سەرپێچیکردنی ڕێساو ڕێنماییەکانی حەج کردنەو سزادانی تووندی لێدەکەوێتەوه.

دەشڵێت: پێویستە حاجیان ئاگاداربن لەو ڕێکلامە ساختەو چەواشەکارانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە کە بانگەشەی دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و گواستنەوە بۆ حاجیان دەکەن.