
plus4
پێش 20 کاتژمێر
لەتوورکیا گەنجێک بەناوی ( جومعە دۆغان ) تەمەن 21 ساڵ لەگەڵ خەسوی خۆی کە تەمەنی 47ساڵە لەپەیوەندی ناشەرعی و رێگەپێنەدراو بونە و هەڵاتوون، ئێستا ئاشکرابوە کە خەسۆکە لەزاواکەی خۆی دوو گیانە.
بەرنامەی " ئیسراء ئیرۆل" کە دیارترین بەرنامەی تەلەفزیۆنی تورکیایە، بابەتەکەی ئاشکراکردوە، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەو پرسە ئابڕوبەرانە هێناوەتە سەر شاشەی تەلەفزیۆن و بابەتەکەی وڕوژاندووە.. لەسەر ئاستی توورکیاش هەرای ناوەتەوە و داوا دەکەن چاودێری بخرێتە سەر تەلەفزیۆنەکان و ئەم بابەتانە کۆمەڵگەی توورکی ناشرین دەکات.
لەنێو بەرنامەکەو بەشێوەی راستەوخۆ.. پۆلیسی تورکی چونەتە ژورەوەو جومعەی تەمەن 21 ساڵ و جولدانە شاهینی تەمەن 47 ساڵیان بە تۆمەتی خیانەت و پەیوەندی حەرام و ناشەرعی دەستگیرکردووە.
کچە مارەبڕەکەی جومعە خاوەن پێداویستی تایبەتە و لەبەرنامەکەدا دەڵێت: بەچاوی خۆم بینیومە دایکم و دەزگیرانەکەم لەپەیوەندیدابونە بەڵام هەڕەشەم لەسەر بوە.