موجة
plus4
پێش ٢ مانگ

بڕیارە لیستی مووچەی مانگی چواری مووجەخۆرانی هەرێم کە لەلایەن یەكەی ژمێریاریی فەرمانگەكانەوە بەسیستمی (پەیڕۆڵ) ئامادەكراوە، ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدێكی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم سەردانی بەغدا بكات و لیستی مووچەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیدا ببات و ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

دوای تەواوکردنی تێبینی و ڕێکارەکانیش، بڕە پارەی پێویستی مووچە ڕەوانەی هەرێم دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە وتەبێژی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت: چاوەڕواندەكرێت دوای 25ی ئەم مانگە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم بكرێت.