
plus4
پێش 20 کاتژمێر
بەپێی نوسراوێکی فەرماندەیی هێزە وشکانییەکانی وەزارەتی بەرگری عێراق، بڕیاری گواستنەوەی 73 سەربازی کوردی لیوای یەکی هاوبەشی پێشمەرگەو سوپا بۆ سەر فیرقەی 10ی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار دەرچووە.
گواستنەوەکە بەمەبەستی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە کە لەو فەوج و لیوایانەی فیرقەی 10 هەیە.
بەرێککەوتنی عێراق و هەرێم، دوو لیوای هاوبەش لەپێشمەرگەو سوپای عێراق پێکهێنراوە بەبەستی پڕکردنەوەی ناوچەکانی بۆشایی نێوان هەردولا.
لەئێستا وەزارەتی بەرگری عێراق لەنوسراوەکانیدا لەجێی دەستەواژەی (لیوای هاوبەش) بە ( منطقة الاهتمام الاولى و الثانية - ناوچەی گرنگی یەک و دوو ) ناویان دەبات.