بودجە
plus4
پێش ڕۆژێک

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رەوانەکردنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان بەهۆی دابەزینی نرخ نەوت و کەڵەکەبوونی کورتهێنانەوە دوادەکەوێت.

وتیشی، خشتەی بودجە بەم نزیکانە ناگاتە پەرلەمان بۆ تاوتێکردن و پەسەندکردنی و پێشبینیشیکرد 60 ترلیۆن دینار کورتهێنان هەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشبینی ناکەین خشتەی بودجە بەم نزیکانە بگاتە پەرلەمان، ئەویش بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، لەکاتێدا لە بودجەدا نرخی نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوەو ئەگەر پشت بەهەمان نرخ ببەسترێت، ئەوە کورتهێنان دەگاتە 60 ترلیۆن دینار.