بەختیار
پێش ڕۆژێک

بەختیار سەعید رۆژنامەنوسی نزیك لەپارتی لەگرتەیەكی ڤیدیۆییدا رایدەگەیەنێت، پارتی دیموكراتی كوردستان لەكەركوك لەم هەڵبژاردنەدا یەك كورسی بەدەست دەهێنێت، چونكە هەڵەی بەرپرسانی پارتی لەشارەكە وایكردووە خەڵك نیگەران و توڕە بن، تەنانەت مەكتەبی رێكخستنی كەركوك- گەرمیان كە ماوەیەكە لەكەركوك كراوەتەوە هێندەی بنكەیەكی تەندروستی خەڵك سەردانی ناكات.

 

ئەو رۆژنامەنوسە كە لەهەولێر دادەنیشێت دەڵێت: ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك- گەرمیانی پارتیی زۆر مەبەستیانە لەگەڵ یەكێتیی بەیەك لیست لەهەڵبژاردن بەشداربن تاوەكو شكستەكانیان بشارنەوە، ئەگەر یەكێتیی عاقڵ بێت ئەو كارە ناكات.

 

بەختیار سەعید لەڤیدیۆكەدا توڕە دەبێت و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو كەركوكیانەی چونەتە بەغدا و بونەتە پەرلەمانتار، تەنها خەریكی دەوڵەمەندكردنی خۆیانن و یەكێكیان لەرێگەی براكەیەوە لەئەڵمانیا سەرقاڵی بازرگانییەو هاوبەشی خەزعەلییە كەچی دێن و خەڵك لەدژی سەركردەكانی شیعە چەواشە دەكەن.

 

رۆژنامەنوسەكە كە بەردەوام رەخنە لەبەرپرسانی كەركوكی پارتی دەكرێت، باسی دەنگێكی دزەپێكراوی بەرپرسێكی پارتی لەكەركوك دەكات و دەڵێت: داوایكردووە مەكتەبی رێكخستنی كەركوك قەرەباڵغ بێت و رۆژانە خەڵك بۆ سەردانیكردنیان بهێنن.