
Plus4
پێش ٢ ڕۆژ
🔻باران بارین کۆتایی نەهاتووە..
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین بەڕێوەیە
هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناس رایگەیاند شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و تەرزە بەڕێوەیە و لەکۆتایی ئەم مانگەدا ڕوون دەبێتەوە کە شەپۆلەکە لاوازە یاخود مامناوەند و بەهێزە.
وتیشی ، بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی مەودا مامناوەندی سەنتەری کەشناسی ئەمریکی و ئەورووپی GFS و ECMWF لە سەرەتای مانگی پێنج حاڵەتێکی تری ناسەقامگیری کەشوهەوا ڕوو لە وڵاتانی شام، تورکیا، باکووری سعودیە، هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئێستا شەپۆلەکە لەسەر نەخشە بەدیار کەوتووە، بەڵام جێگیر نییە و لە کۆتایی مانگی چوار ڕوون دەبێتەوە کە شەپۆلەکە لاوازە یاخود مامناوەند و بەهێزە.
باس لەوەشکرد، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و تاوەبارانی بەهاری و هەورەبرووسکە لەم ناوچانە دەستپێدەکاتەوە و لە 72 کاتژمێری داهاتوو دەردەکەوێت کاریگەری ئەو شەپۆلە ناوچە دەشتاییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، کەرکووک و گەرمیان دەگرێتەوە یاخود نا.
جەختیشی کردووەتەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە بەرزبوونەوە دەکات و تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان 37 پلەسیلیزی تێپەڕ دەکات.