plus4
پێش ٢ ساڵ
دەستەی كەشناسی عێراق رایگەیاند: لەئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی ناوڕاست و باكوری عێراق دەگرێتەوە بریتین لە ( سەڵاحەدین، باشورو رۆژئاوای موسڵ و ئەنبار )
ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، بەیانی رۆژی دووشەممە كاریگەری خۆڵبارین لەسەر بەغدا دروست دەبێت و دوا نیوەڕۆی هەمان رۆژ كاریگەری لەسەر ناوچەكە كەمدەبێتەوە، تەنها خۆڵبارینێكی كەم لەناوچەكانی باكور دەمێنێت و ئێوارەی رۆژی سێشەممە كۆتایی دێت.
بەپێی راگەیاندراوەكەی دەستەی كەشناسی، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ناوچەكە دەگرێتەوە، لەرۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما دادەبەزن.